$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی #مەریوان# ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، چوار جار ئاگر لە قامیشەڵانەکانی دەوروبەری دەریاچەی زرێبار بەردراوە و بەهۆیەوە سێ هێکتاری سووتاوە.[2]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کەیهان شیرینی کوڕی ئەداک و تەمەن 21 ساڵ و بەهرام قاسمی کوڕی ساڵح تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی مێراوی ناوچەی ژاوەرۆی #سنە#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و ئەوانیان دەسبەسەر کردووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.[4]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شەهریار پوورعەلی کوڕی ئیسفەندیار خەڵکی دزەی ناوچەی مەرگەوەڕی #ورمێ#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[4]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕۆستەم ئیبراهیمی تەمەن 40 ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی تەختی زەنگیی شاری #کامیاران#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، هیچ پلانێک بۆ قەدەخەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، ڕێکارەکان تووند دەکەنەوە.[2]
- بریکاری #وەزارەتی پەروەردە# ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی یەکەمی خوێندنی ناو پۆل بۆ قوتابیانی 12ی ئامادەیی بەشێوەیەکی گشتی بێ گرفت بووە، دەشڵێت نابێت قوتابخانە ئەهلییەکان سەرجەم قوتابیانیان لەناو پۆل دەست بە خوێندن بکەن، دەبێت ئەوانیش وەک قوتابخانە حکومییەکان پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە بن.[2]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 620 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- لە پەڕڵەمانی کوردستان، یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی #مام جەلال# کرایەوە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387328/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە پەڕڵەمانی کوردستان، یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال کرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە پەڕڵەمانی کوردستان، یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال کرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لە یادی 24 شەهیدبوونی دکتۆر سیروان بنەماڵەی شەهید و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی #پەکەکە# لە باشوری کوردستان سەردانی گڵکۆی دکتۆر سیروان- یان کرد لەشاری سڵێمانی.[5]
- کۆگایەکی هێزەکانی 70 ی پێشمەرگە لە #سلێمانی# تەقییەوە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی حەفتاش دەڵێتائێستا هۆکارەکە دیار نییە و لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.[3]
- هێزەکانی پۆلیس دوو کەسیان بە تۆمەتی سوتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیر کرد و تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.[3]
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری شارەدێی ئەلقووش، ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسایەتی و بازرگانی ناوداری ئێزدی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بەشیر کوریا تیرۆر کرا.[3]
- بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی #هەولێر# ڕاگەیاند، لەماوەی مانگێکدا توانیویانە 51 شوین سزا بدەن، 29 تەن کاڵای ماوە بەسەرچووش لەناوببەن و ژمارەیەک سەرپێچیکاریش سزا بدەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە سویسرا 67 پەرلەمانتار لە 4 حیزبی جیاوازەوە لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا داوایانکرد ئەو #هەدەپە#ییانە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.[1]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی نێو ڕیزەکانی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە شەڕی ئەرتەساخ زیادیکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەکە بۆ 72 بەرزبووەتەوە.[1]
- ڕۆژنامەی زەمانی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، تورکیا گەورەترین داکەوتنی لە یەدەگی ئاوی وڵاتەکە تۆمارکردووە کە پێشووتر هاوشێوەی نەبووە.[3]