شەو قەڵای مێردانە.
قەڵا، سەنگەر ومەترێز و شوێنکی بەرزە مرۆڤ دەپارێزێت لەپەلاماری نەیار و دوژمن و داگیرکەران، لەکۆنەوە یەکێک بووە لە ژێرخانی پاشا و میر و ئیمپراتۆرەکان و شانازیان بەزۆری قەڵاکانیانەوە کردووە، قەڵاکان مرۆڤەکانیان داپۆشیووە بەداخستنی دەرگاکانیان کەس نەیزانیووە ئه و قەڵایە توانامرۆییەکان و ئابوری و سەربازییەکانی چەندە؟ بۆیە هەردەم جێی ترس و دڵە ڕاوکێی دوژمن بووە و ئەژماری بۆ کراوە، شەویش لەبەر تاریکی و نادیاری و مەحوی شاعیر بە(سەتری گوناحکاران)ی داناوە، بۆیە کوردیش بە شورە و قەڵایەکی سەختی داناوە بۆ ئه و مرۆڤەی تۆڵەی خۆی بکاتەوە یان بیەوێت چالاکیەکی پێشمەرگانە یان حەمەدۆکیانە بکات، بۆ کەسێکی دەست وەشێن و چوست و چالاک دەوترێت شه و قەڵای مێردانە واتە دەتوانێت ئەوەی بیەوێت تێیدا ئەنجامی بدات.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 548 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!