ئاگری بن کایە.
کا، ئەگەر گڕی گرت، ئاگرەکەی گڕێکی کزی هەیە وهێواشهێواش کایەکە دەسوتێنێت و دووکەڵێکی خەستی ڕەنگ شین و بۆر وسپی وڕەشی دەبێت ودووکەڵێکە خنکێنەرە و چاوکوێر دەکات، ئەو گڕەش لەژێری کایەکەوەیە و تا هەموو کایەکە نەسوتێنێت ناکوژێتەوە، ئەوە بووە بەئیدیۆم بەکەسێکی فێڵباز و تەڵەکەباز کە دەستی هەبێت لە ئاگرخۆشکردن و فیتنەبازی دا، کەچی لە ڕواڵەت و لەڕووشدا بەکەسێکی باش و دۆست خۆی نیشان دەدات بەو جۆرە کەسانە دەوترێت (ئاگری بن کا).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,313 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!