سەرچۆپی بدە دەست گامێشێ، بۆلای کادینێ دەیکێشێ
لەناوچەی پشدەرێ لەباشوری کوردستان ئه و ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت، دیارە خۆراک وئالیکی گامێش جگە لەخۆراکی ناو زەلکاو و کەناراوی گۆماوەکان، کا و ئەرفیشی پێ دەدرێت لەناو هۆر و گەورەکاندا، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش هەیە کەدەڵێت(گۆشتی بەپشیلەی دابەش بکەیت یان بەزی بدەیتە دەست کتکی) واتە هەر کەسه و چی پێ خۆش بێت یان بەرژەوەندی لەچیدا بێت ئه و کارە دەکات، هەڵبەت ئەمەش بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی بەرژەوەندخوازی چڵێس دەوترێت کە بۆ هەر شتێک کە بیەوێت ئەنجامی بدات تەنیا بەرژەوەندی خۆی لەبیر بێت دەوترێت(سەرچۆپی بدە دەست گامێشێ، بۆلای کادینێ دەیکێشێ).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,746 مرة