خانمی دەستەوەستان، چ لەگەرمیان بێت چ لە کوێستان
خانم لێرەدا بۆ ژنێکی کابان(کەیبانوو) بەکارهێنراوە، پیشەی ڕەوەندی لەکوردەواریدا بەگوێرەی وەرزەکان بەدوای لەوەڕگادا گەڕاوان بۆ مەڕوماڵاتەکانیان، بۆ ئەمەش لەدوای باران بڕان و تاوسەندنی پلەکانی گەرما گەرمیانیان جێهێشتووە و بەره و کوێستانەکان کۆچ و کۆچباریان لێکناوە، لەگەڵ وەرزی سەرما و سۆڵە و بەر لە(سەرماوەرز) دووبارە کۆچ و کۆچبار لێدەنێنەوە بەره و گەرمیان دەگەڕێنەوە، گەورە هۆزی(جاف) لە کوێستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تاوەکو گەرمیانەکانی باشوری کوردستان بۆ بەدره و جەسان شۆڕ دەبوونەوە، ئینجا خانمی دەستەوەستان بووە بە ئیدیۆم واتە کەیبانووەکی تەمبەڵ و کارنەکەر ئینجا لە هەر جێگا و شوێن و ناوچەیەک بێت هەر وەک خۆیەتی چ پێویست ناکات بیانووی شوێن و هەوار و کۆتانی کوێستان و گەرمیان بهێنێتەوە، ئه و ئیدیۆمە بە کەیبانووەکی تەمبەڵ و تەوەزەڵ دەوترێت(خانمی دەستەوەستان، چ لەگەرمیان بێت چ لە کوێستان).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,028 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!