نووسەر: محەمەد سەعید ڕەمەزان بۆتانی
وەرگێڕانی: قاسم سەلام[1]
موحەممەد سەعید ڕەمەزان بوتی لە دوو توێی ئەم کتێبەدا باسی چیڕۆک و بەسەرهاتی باوکی دەکات هەر لە سەرەتای لەدایک بوونیەوە تاوەکو وەفاتی، باوکی یەکێک بووە لە زاناو عاریفە گەورەکانی کورد، خەڵکی جەزیرەی بۆتانی کوردستانی باکوور بووە، پاشان لەبەر خراپی دەسەڵاتی ئەتاتورک خۆی و خێزانەکەی کۆچ دەکەن بۆ وڵاتی شام، لەوێش دەبێتە یەکێک لە کەسایەتییە گەورەکانی ئەو وڵاتە، ناوو شۆرەتی بڵاو دەبێتەوە و دەناسرێ، بوتی هەروەک خۆی لە پێشەکی چاپی دووەمی کتێبەکەدا ئاماژە پێکردووە ئەم کتێبە بەراوورد بە کتێبەکانی دیکەی دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بووەتە جێی سەرنجی نەک هەر کەسانی دیندار، بەڵکو کەسانی دوور لە دینیش باوەشیان بۆ کردۆتەوەو گرنگیان بە خوێندنەوەی داوە.
ملاحظة: لايوجد لدينا ملف PDF لهذا الکتاب، نرجوا ان تساعد کورديپيديا لتحصيله!. أرسال کتاب دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,174 مرة