ناهید حسەینی، لەدایکبووی17-08-1967 بەرانبەر بە 26-05-1346ی هەتاوی. لە گوندی دۆزەغدەرە سەر بە شاری #سەقز# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە ساڵی 1996ەوە سەرقاڵی چالاکی و نووسینە.
پلەی خوێندن: دیپلۆمی تەجرۆبی(زانستی)یە
$چالاکی:$
شاعێر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەنووس
ماوەی 10 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لەو ماوەیەدا، سەرەتا بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزب، دواتر جێگری کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و وەکوو دوا بەرپرسایەتییش، بەرپرسی تەشکیلاتی ئاشکرا و جێگری کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی بووە.
ئەندامی ناوەندی PENی کوردی
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
ماوەی 2 ساڵ ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی لاپەڕی ئەدەبی بووە لە ڕۆژنامەی ئاسۆ لە شاری #سنە#
ماوەی یەک ساڵ دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی مەولەوی کورد بووە لە شاری سنە
ماوەی دوو ساڵ مامۆستای ڕێنووسی کوردی بووە لە شاری سنە
3 ساڵ سەرپەرەشتیاری یەکەی دۆبلاژ لە PUK tv بووە
ماوەی 4 ساڵ ستافی کاراو بەرپرسی 2 لاپەڕەی لە ڕۆژهەڵاتەوەی ڕۆژنامەی چاودێر لە #سلێمانی# بووە.
ڕاوێژکاری دەزگای چاپ و پەخشی موکوریانی بۆ کاروباری چاپی کتێب.
کۆمەڵێک کۆڕی شیعری لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بەڕێوە بردووەو لەوانە:
نەورۆزی 2007 لە دیاربەکرو ئیستامبول کۆڕی شیعری هەبووە (پرۆژەی شاەماران چاپخانەی ئاڤێستا)
بەشداری لە فێستیڤاڵی شیعر ئیستامبول و وەرگرتنی خەڵاتی نازم حیکمەت بۆ شیعر ساڵی 2010
خاوەنی خەڵاتی سەید برایم بۆ ئەدەبو هونەرو کەسایەتی ساڵی (2009) لە کۆیە
$بەرهەم:$
1: کۆمەڵە شێعری کوردی (بە زاراوەی #سۆران#ی) بە نێوی باڵندەکانی گیرفانی تاڤگە. لە سلێمانی چاپ بووە.
2: کۆمەڵە شێعرێک بە ناوی شەوێک بە شەیتان ڕە، کە خاتوو دڵشا یووسف لە سۆرانییەوە وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کرمانجی سەروو. لە تورکیا (چاپخانەی ئاڤێستا) چاپ بووە
3: کۆمەڵە شێعری هێڵکاری لە سەر شەوی گرانازی مووسەوی لە فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. لە سلێمانی چاپ بووە (لە زنجیرە بڵاو کراوەکانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ)
4: وەرگێڕانی کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا. نووسینی خاتوو نەسرین قاسملوو. چاپ لە سلێمانی.
5: چەند کورتە چیرۆک. بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤارەکانی ناو ئێران و دەرەوی ئێران
6: وەرگێڕانی چیرۆکی مانگ و پڵینگی محەممەدی تەیمووری لە فارسییەوە بۆ کوردی، ئامادەی چاپ.
7: شانۆنامەی قرپۆقی ناوی ئاوێ، لە سەر بنەمای فولکلۆروبە شێوە داڕشتنی شێعری بۆ منداڵان لە 316 دێڕدا. لە شاری سنە بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە سەر شانۆ بوو.[1]