بەردی بەستێ، چۆلەکەی دەشتێ
بەست، پانتاییەکی گەورەیە لە بەردۆچکەی ڕاپێچراو و ڕاماڵراوی ڕووباران دروست دەبێت، بەگوێرەی شوێنی پێکهاتنیان شێوەیان جیاوازە لە دامێنی شاخەکان شێوە پانکەییە و لە دەڵتاکان سێگۆشەییە و لە پێدەشتان پان وپۆڕە وەکو بەستی(شەرغە)ی نێوان دێگەڵە و سێگردکان، بەرد لەبەستێ زۆرینەیە بەگاڵتەوە وتراوە(پیاوێک لەبەستی شەرغەی دوو بەردی بەدەستەوە بووە لە بەردی سێیەم گەڕاوە ووتیویانە لەچی دەگەڕێی وتویەتی لەبەردی سێیەم دەگەڕێم کە له و بەستەی تەڵاقی پێ نەخورابێت، سەرچاوە: کۆبەرهەمی بڵاو نەکراوەی تاهیر ئەحمەد حەوێزی:2020زایینی)
چۆلەکەی دەشتێ واتە باڵندەی پاساری و کێشکە، کە ئەوانیش وەک بەردی بەستێ لەژمارە نایەن و زۆر وزەبەندن، ئه و ئیدیۆمە بۆ شتی فرە و زۆر دەوترێت کە دەستکەوتنیان ئاسان بێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,224 مرة