پوشکەیان پساندییه
منداڵ لە کوردەواریدا بە(پوشکە) پساندن یاری(لەبیرمە)یان پێ دەکرد و دوو منداڵ لە نێوان خۆیان پوشکەیان دەپساند و لەکاتی پساندنەکەدا گرەوێکیان دەکرد، ئەوەی له و گرەوە بیبردبوایەوە ئەویتر گرەوەکەی دەدۆڕاند و لەسەر چی ڕێکەوتوون دەبێت بەوە ڕازی بێت، ئه و یارییە هەندێجار سەری دەکێشا بۆ نیگەرانی لێکتر توڕەبوون، له و حاڵەتەش هەر پوشکەیان دەپساند و دەیانگۆت(دووشکم) واتە قسەمان لەگەڵ یەکتری نەما، ئینجا ئه و پوشکە پساندنە بووە بە ئیدیۆم و بەدوو کەسی نێوان خراپ و نێوان نەبوو دەوترێت بابە ئەوانە پوشکەیان پساندیە واتە نێوانیان نییە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 177 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!