گیسکی باربووانە
لەکوردەواریدا ئەگەر ماڵێک یان خێزانێک دووچاری زیانەکی گەورەی وەکو ماڵ سوتان یان خەرمان ئاگر تێ بەربوو بوایە، یان ڕانەمەڕ و مێگەلەکەیان گورگ لێ بدابوایە، مانگا و ورستیان زۆر مردارببوایەوە، ئەوا خەڵکی ئاوایی و دەر و دراوسێ کۆمەک و هاوکاری و هەرەوەزی و دەستگرۆییان دەکردن هەر ماڵە و کەسەی بە جۆرێک باربووی دەکردن، زۆربەی جاران واباو بووە چیان زیادە بوایە وەکو بەڕە و تەشکەبەڕە و قاپ وقاچاغ ئەوەیان دەکردە باربوو، هەندێجار بارۆکە و بەرخی ئایەخ و گیسکی قرغ و نابووت دەکرایە باربوو، ئەوە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم بۆ شتێکی قرغ و خراپ و خاپەرۆک دەوترێت: گیسکی باربووانە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 818 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!