زمانی وەکو بزنمشک وایه
بزن مژ، گیاندارێکی خشۆکە هاوشێوەی قومقمۆک و مارمیلۆک(مارمێلکە) و شەوگەرد، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی ڕەوەزەشاخ و تەمتەمە شاخدا دەژیێت، یەکێکە له و گیاندارانەی کە شارەزا و بەتوانایە لە ڕاگرتن وڕامکردنی ئاژەڵی(بزن) و بەهێواشی گوانی دەمژمێت و بزنەکەش ڕادەوستێت و بەدەم کاوێژەوە تا چۆڕەشیری تێدا نامێنێ و شیرەکەی وەکو کارە کۆرپە دەخواتەوە، ئینجا ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم دەوترێت(زمانی وەکو بزنمشک وایه) واتە دەتوانێ زمانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بۆ یەک دوو ئیش بەکارهی بهێنێت و بیگێڕێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 999 مرة