ناوی تەواوی ئەحمەد زرار عەزیزە، لە سەروبەندی ساڵی 1999 لە #هەولێر# هاتۆتە دنیاوە. لە تەمەنی 13 ساڵییەوە شیعر دەنووسێ، یەکەمین شیعری لە ساڵی 2017 لە گۆڤاری خازر بڵاو کراوەتەوە، ئێستاش وەکو شاعیرێکی گەنج کۆڕی شیعری دادەبەستێ و خاوەنی چەندین شیعرە، خوێندکاری بەشی زمانی کوردییە لە کۆلێژی زمان هەولێر، دەستەی دامەزرێنەر و سەرنووسەری گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی #سەکۆی هزر#ە، زمانی شیعری گرینگییەکی تایبەت دەگەیێنێ لای، بۆیە خەیاڵ بە پلە یەک و داڕشتنی بە زمانە شیعرە پەتیەکەی کارەکانی دەردەخەن..[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 302 مرة