(حەمە)و مەڵای مزگەوتی شێخی چۆلی.
رۆژەکی لە ڕۆژان کە جومعە بوو، مەڵای شێخی چۆلی خوتبەی ڕۆژی جومعەی لۆ خەلکەکە دەخوێندەوە پێش نوێژی جومعەی..
(حەمە)ش لەبەر دەمی ئەو هۆدە خراپووچکەیەی تێدا حەوابووە وە، دانیشتبوو گوێی لە مەڵا گرتبوو، کاتێ نوێژی هەینی تەواو بوو، مەڵا لەبەردەمی (حەمە) دەیویست تێپەری و بڕوا، بەڵام (حەمە)بینی، بۆیە بەشێوازێکی سادە لە مەڵای پرسی ؛
- مەڵا.. کێ ئێمەی دروست کردووە ؟
مەڵا وەڵامی دایەوە :
- خودای گەورە.
دیسان لە مەلای پرسی ؛
- ئەدی کێ شەیتانی دروست کردووە ؟
مەڵا دیسان گووتی :
- خودای گەورە.
بەڵام حەمە بەوەندەی وازی نەهینا...
بۆیە گووتی
- ئەدی لەبەرچی بەو جۆرە لە ئێمەی بەرداوە و بە کەیفی خۆی چی بکا و بیکە ؟
مەڵا تۆزێک داما وپاشان بەسەرسورمانی وەڵامی ئەو پرسیارە سەیرەی دایەوە و گووتی :
- من نازانم، تەنها خودای گەورە زانیاری دەربارەی ئەو کارە هەیە...![1]
ئەنیسکلۆپیدیای هەولێر /حەمەی پیاو چاک /نووسینی بەهرام محەمەد /ڵ4508