یەکێکە لەو ژنە ئێزدیانەی لە ڕۆژی 04-08-2014 لەلایەن چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی #داعش#ەوە ڕفێنراو دواتر بەهەر شێوەیەکە توانرا ڕزگاربکرێت.
فەریدە دایکی دوو منداڵ بوو، هاوسەرەکەی هەر لەساتەوەختی داگیرکردنی #شنگال# و دەوروبەری لەلایەن داعشەوە تا ئێستا، بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکی نازانرێت.
فەریدە یەکێکبوو لەو ڕزگاربوانەی چووە بەغداو وەکوو ڕۆژنامەوانان و سیاسییەکانیش باسیانکردووە، ژنێکی زۆر ڕۆشنبیر بووە و لەبەرانبەر سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران، زۆر بەجورئەتەوە و بەنوێنەرایەتی کچان و ژنانی دیکەی ئێزدیەکان بەجەسارەتەوە سەرگوزشتەی ڕۆژە ڕەشەکانی خۆیانی گێڕاوەتەوە و باسیکردووە.
فەریدە دوای حەوت ساڵ و ڕۆژی 04-08-2021 ڕۆژێک دوای ساڵیادی جینۆسایدی شنگال، بەڵام ساتەوەختی ڕفاندنی ئەو، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو سەرەنجامیش گیانی لەدەست داو دوو منداڵی هەتیوی لەدوو باوک بەدوای خۆیدا جێهێشت.[1]