گەڕانەوە بۆ مێژوو
چوار شەهیدی سەرکردە حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لە دڵی کورددا زیندوو دەمێنن!
یاد و بیرەوەرییەکانی، چوار سەرۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە لەلایەن ڕژێمە داگیرکەرەکانی ئێران و ئێراقەوە شەهید کراون، زیندوو ڕادەگرین.
#پێشەوا قازی محەمەد# بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک کۆماری کوردستان، ڕۆژی 30-03-1947 لە چوارچرای شاری #مەهاباد# لە سێدارە درا.
عەبدوڵڵا ئیسحاقی (ئەحمەد تۆفیق) بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1973 لە زیندانی قەسری نیهایە لە بەغدا لەژێر ئەشکەنجەی ڕژێمی #بەعس#ی ئێراقدا شەهید بوو.
#دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو# سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی 13-07-1989، لە کاتی وتووێژ کردن لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی، لە ڤیەننا تیرۆر کرا.
#دوکتۆر سادق شەرەفکەندی# (دوکتۆر سەعید بەدەڵ) سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی 17-09-1992 لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ئوپوزسیۆنی ئێرانیی لە ڕەستورانی میکۆنۆس، لە برلین تیرۆر کرا.
یاد و بیرەوەریی ئەم چوار شەهیدانە و پێشمەرگە شەهیدەکانی تری کوردستان لە دڵماندایە و ڕێزیان لێ دەگرین.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,368 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!