بۆ کوێر چ شەو، چ ڕۆژ
بۆ ئومێد و هیوا وتراوە:کوێر تا دەمرێت بە تەمای دوو چاوی ساغە، کوێر لە ئیدیۆم و پەندی کوردەواریدا جێگای کراوەتەوە و بە نمونە هێنراوەتەوە، لێرەدا کە دەوترێت: بۆ کوێر چ شه و چ ڕۆژ واتە هیچ جیاوازییەکی نییە چونکە ئه و هەر چاوی نابینێت و بۆ ئه و بیست و چوار کاتژمێرەی خودا هەر شەوە، کەواتە ڕۆژ بەدەرەوە بێت یان نا بۆ کوێر وەکو خۆیەتی، ئینجا کورد ئەگەر گۆرانکارییەک لەبارودۆخێک بێتە کایەوە و هیچ سودێکی نەبێت، خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت و بارودۆخیان هەروەکو خۆی بێت، بەکینایە و درکەوە دەوترێت: بۆ کوێر چ شه و چ ڕۆژ.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 970 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!