بۆ یادکردنەوە ساکینجە جانسز(سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پەکەکە#، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدرا، کە لە 09-01-2013 دا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکرابوون.
ڕێپێوانەکە کە بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی عەشتار سازکرا، لە کاتژمێر 14:00 لەبەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان دەستیپێکرد و تاوەکو بەردەم هۆڵ کۆنفڕانس بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی شەهیدانی پاریس و سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتیمە ئویار شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری ساڵی 2016 لە شڕنەخ بەرزکرانەوە.
هەروەها ئاڵای کەجەکە، پەکەکە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان بەرزکرانەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بێ وەستان دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت'، 'بمرێت خیانەت'، ' ژن ژیان ئازادی، سارا ڕۆژبین و ڕۆناهی ' وترانەوە.
چالاکوانان لەبەردەم هۆڵی کۆنفڕانس وەستان و ڕاگەیەنراوێک خوێنرایەوە. بەر لە ڕاگەیەنراوەکە چالاکوانان خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە بێدەنگی وەستان.
بە ناوی دانیشتوانی کەمپی مەخمور، فلیز بوداک ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە کەسایەتی بەرخۆدێر، تێکۆشەر و ئازادیخواز شەهید سارادا یادی هەموو شەهیدانی شۆرش بەڕێزەوە دەکەنەوە و وتی، ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردن و ڕووڕەشکردنی پیلانگێری شەهیدکردنی سێ ژنی شۆڕشگێر وەک 15ی شوبات کە لە کەسایەتی هەڤاڵ سارادا ئەنجامدرا لێرەین. ئەو ژنانەی داوای ژیانی ئازاد دەکەن، لە بەرانبەر هێرشی سیستمی دەسەڵاتدار، ڕۆحی بەرخۆدان، ڕاپەڕین دەڕژێننە کۆڵانەکان و خۆیان ڕێکدەخەنەوە. ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی دەکەن، ئەو ژنانەی کە هیوا و بڕوا بە ئازادی ژنان دەبەخشن دەکرێنە ئامانج. یەکێک لەو ژنانەش هەڤاڵ سارا یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوو.
بوداک ئاماژەی بەوەکرد کە شەهید سارا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە داستان و وتی، دوژمن زیندانەکان بۆ تەسلیمیەت و چۆکدادان و شکاندنی ئیرادەی هێزە شۆڕشگێرەکان بەکار دەهێنێت. بەڵام لە زیندانی #ئامەد# هەڤاڵ سارا لەبەرانبەر کودەتای سەربازی ساڵی 1980دا هێزی تێکۆشانی پیشاندا و لە زینداندا سەرکەوت و بە ئەسەد ئوکتای وت، ئەگەر تۆ ئەسەد ئوکتای منیش ساکینە جانسزم و بەم شێوەیە لە بەرانبەر فاشیزم سەرکەوت و کۆماری تورک تێکشکا. ئەمڕۆ شەهید سارا لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە داستان و مانیفیستوی ئازادی ژنان کە لەبەرانبەر سیستم سەری دانەنەواند. شوێن پەنجەی شەهید سارا لە مەخمور زۆرە، شوێن پەنجەی شەهید سارا لە قوتابخانەی مەخمور هەیە. یادەوەری شەهید سارا لای هەموو تاکێکی کەمپی مەخمور هەیە. بە خەبات و ئیرادەی شەهید سارا جارێکی دیکە دوژمن تێکدەشکێنرێت و ڕێکخراوی ژنان سەردەکەوێت و نەتەوەی کورد کە درێژە پێدەری ڕێگەی هەڤاڵ سارەیە سەردەکەوێت.
بوداک لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەڵوێستی دەوڵەتی فەڕەنسا کرد و گوتی، ئەگەر کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکرێت، فەڕەنسا تاوانبارە، پاریس هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکەیە. ئێدی پاریس شارێکی خۆشەویست نییە، شاری نادادیە. شارێکە کە نەتوانی ئەڤینی ئازادی شەهید سارا هەڵبگرێت. ئازادی بە تەئکیدی بەشی هێزی گەلی کورد، هزری ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆحی شەهید سارا دەبێت.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن'، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بمرێ خیانەت' کۆتایی هات. [1]