ناونیشان: ئایا هەسارەی زەوی بە تەواوی خڕ و گۆییە؟
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
گۆی زەوی خڕە، بەڵام نەک بەشێوەیەکی تەواو، خاوەن شێوەیەکی هیلکەییە، چونکە چێوە و تیرەی زەوی جیاوازە بەپێی شوێن لەسەر گۆی زەوی لە جیاتی ئەوەی یەکسان بێت لە هەموو ناوچەکاندا، گۆی زەوی درێژ دەبێتەوە لە لای هێڵی کەمەرەییدا و تیرەی زەوی لە لای هێڵی کەمەرەیی دەگاتە 12,756 کم، بەڵام له لای هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور پان دەبێتەوە و تیرەی زەوی لە لای هەردوو جەمسەرەکە دەگاتە 12,714 کم، کەواتا تیرە گۆی زەوی لە لای هەردوو جەمسەرەکە بە ڕێژەی 42کم کەمترە لە تیرەی گۆی زەوی لە لای هێڵی کەمەرەیی، بە واتایەکی دیکەدا چیوە و تیرەی گۆی زەوی لە لای هێڵی کەمەرەیی گەورەترە لە لای هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور، بۆیە گۆی زەوی بەشێوەیەکی تەواو خڕ نییە.
بۆیە گۆی زەوی زۆر نزیکە لە شێوەی هێلکەیی، واتا تەنێکی هێلکەییە لای هەردووی جەمسەرەی باکوور و باشوور، و قۆپاوە لە لای هێڵی کەمەرەیی، ئەمەیش هۆکارە بۆ سوڕانەوەی زەوی و هەروەها هۆکارە بۆ ئەوەی تیرەی گۆی زەوی لە لای هێڵی کەمەرەیی گەورەتر بێت لە تیرە گۆی زەوی لە لای هەردوو جەمسەرەکە بەڕێژەی 42 کم.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 731 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!