ژنێ به مێرد وەکی باخچەی بە پەڕژینه
پەڕژین، تەیمان : لە کوردەواریدا بەدەوروبەری باخچەکاندا پەڕژینێک دروست دەکرا بە دار و پڕژە و گەڕەشک و گەز و قامیش، ئەوە بۆ پارێزگاریکردن لە باخچەکە و شیناییەکە بووە، بەهۆیەوە پەڵەوەر و بزن و مەڕوماڵات له و تەیمان و هەتان و پەڕژینە دەگەڕایەوە، ئه و پەڕژینە لێرەدا کراوە بە ئیدیۆم بۆ ژیانی هاوسەری بەتایبەت بۆ ژنان، به و کچانە ی کە مێردیان کردووە، وتراوە: ژنێ بەمێرد وەکی باخچەی بە پەڕژینە واتە: بەهۆی مێردەکەیەوە پارێزراوە لە قسە و قسەلۆک و چاوتێبڕینەوە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,650 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!