قوتابخانە
هاتومەتە پۆلی یەک
وەکو گوڵی باخچەیەک
هەموو گیانم خاوێنە
بێگەردم وەک ئاوێنە
جلی بەرم تازەیە
جوانیم بێ ئەندازەیە
دایکم ئامادەی کردووم
بۆ قوتابخانەی ناردووم
دڵم پڕ لە خۆشییە
نیشانەی زیرەکییە
چاوەڕێی مامۆستاکەم
بێتە ژووری پۆلەکەم
تاگوێ بۆ ووتەی بگرم
تاماوم ڕێزی بگرم
چاوەڕێ بم بۆ وانە
چەندخۆشە قوتابخانە!
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 607 مرة