ئەستێرە
ئای لە بریسکەی ئەستێرە
پرشنگی وەکو زێڕە
بە ڕوناکی شەوانی
بۆ سەرشاری سلێمانی
دیمەنی شارمان جوانە
بەوێنەی چراخانە
ناوی تۆ ئەستێرەیە
ڕوناکیت بۆ ئێمەیە
وەکو ناوی باخچەکەم
هیچ جیاوازیەک ناکەم
تۆبە پرشنگی زێڕین
باخچە ڕەوشت و زانین
چرای دەستمان هەڵدەکەن
دنیامان ڕۆشن دەکەن
ئەم هۆنراوەیە بۆ باخچەی ساوایانی ئەستێرە نوسراوە، لەلایەن مامۆستا (نەورۆز خزر) ئاوازی بۆ دانراوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,324 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!