سەرلەبەیانیی ڕێکەوتی 07-02-2022 پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ناوچەی قۆسەری #ماردین# و توندوتیژییان لە دژی هاووڵاتییان ئەنجامدا. قادر ئیشک هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#یان بە توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەستگیر کردووە. بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند، پۆلیس لە پشتەوە دەستی ئیشیکیان کەلەپچە کردووە و سەریان بە زەویدا کێشاوە و لوتیان شکاندووە.
تا ئێستا ناوی ئەم کەسانە لە ناو دەستگیرکراوەکاندا ڕوون بووەتەوە: ئۆزگور ئایدین، چەکدار ئایدین و دەستگیرکراوەکان بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قۆسەر.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,084 مرة