تکایە
بۆ ئەوەی...
وەکو ئەوانی تر
دڵم پڕاوپڕ نەبێ لەعەشقت.. !
بۆ ئەوەی...
وەکو ئەوانی تر
سەراپام بۆت نەبێ بەشیعر.. !
بۆ ئەوەی...
وەکو ئەوانی تر
نەبمە دیلی سوپا بێ ڕەحمەکەی جوانیت..!
بۆ ئەوەی...
وەکو ئەوانی تر
عەقڵم تەسلیمی لەشکری سۆز نەبێ.. !
کە دێیتە لام... تکایە
دانە دانە دووگمەکانی سینگت قفڵ دەو
چوارییەکی نیگاکان و
سێیەکی نازو
نیوەی جوانی و
هەموو لەنجەولارەکەشت
لەماڵەوە جێبهێڵە... تکایە.. !!
عیسا حوسێن[1]