سەربردە
قەڵەمێک بۆی گێڕامەوە
کە سیاسییەک...
نەخشەی وێرانبوونی وڵاتی پێ کێشاوە
سەرکردەیەک...
فرۆشتنی نیشتمانی پێ ئیمزا کردووە
دادوەرێک...
بە تەوجیهاتی حیزب
لائیحەی حوکمی ئازادیخوازان و بێتاوانانی
پێ نووسیوە
کەچی شاعیرێک...
خۆری ئازادی و عەشقی پێ نەخشاندووەو باڵەخانەیەک لەوشەو
پێدەشتێک لەهەست و
رووبارێک لەسۆزو
چەمێک لەخەیاڵ و
دەریایەک لەجوانی پێ نووسیوەتەوە... !
عیسا حوسێن
هەولێر 2/12/2021
[1]