کۆیلە
نە ئایین و
نە ئایدیۆلۆژیاو
نە حزب و
نە عەشیرەت و
نە بنەماڵە
نەیانتوانی دەستەمۆم کەن
نەیانتوانی قەڵای هزرم داگیرکەن و
دەرگەی زمانم قفڵ دەن و
تەمی بیرکردنەوەم بڕەوێننەوە و
رێگەی ئازادیم لێبگرن..
یان لەبۆتەی خۆیان بمتوێنەوە وەکو مۆم
کەچی سەلارەژن...
لەوەتەی تۆم ناسیوە
کۆیلەیەکی عەیار بیست و چواری
عەشقی تۆم... !!!
عیسا حوسێن
سلێمانی 8/11/2021
[1]