خۆری لە دۆی خۆی کرد
لە شێوەزاری هەولێر و کۆیە خۆڵ بە خۆر گۆدەکرێت، خواردنەوەی دۆ هەندێجار بە کۆی بەرهەمەکانی شیرەمەنیش بە ماست و پەنیر و کەرە و تاد دەوترێت: دۆ، دۆ لەلای شوانکارەی کورد بژێوی ڕۆژانەی ژیانە، ئینجا ئەگەر دۆ خۆڵ و گڵی تێ بکەوێت ئەوا پیس دەبێت و بۆ خواردنەوە ناشێت و زیانێکی گەورە بەرماڵە ڕەوەند و مەڕدارەکان دەکەوێت بە خەساربوونی دۆیەکە، ئەو حاڵەتە ڕاستەقینە بووە بە درکە و کینایە و ئیدیۆم، کەسێک کە بەهۆی قسەیەکەوە یان هەڵوێستێکەوە یان کارێکەوە زیانی بەربکەوێت و مەترسی بکەوێتە سەر بەرژەوەندییەکانی بەنیگەرانی و سوێ لێبوونەوە دەوترێت: بەخوای خۆری لە دۆی خۆی کرد واتە زیانی لە خۆیدا و بەرژەوەندی کەوتە مەترسیەوە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 459 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!