دەقی ڕاگەیەندراوی #هەپەگە#:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە زاپ؛
24ی ئادار لە کاتژمێر 00:10 هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە قەڵای بەدەویان دا. لەو چالاکییەدا لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا و دوو سەنگەری داگیرکەرانیش تێکشکێنران و لەناوبران.
ئەو چالاکیەەمان لە کەسایەتی شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتی 21-28 ئادار بۆ بیرهێنانەوەی سەرجەم قارەمانانی نەمری کوردستان ئەنجامدرا.
24ی ئادار لە کاتژمێر 17:40 لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی بهار، شەهید شاهین و شەهید ڕۆستەم بە فڕۆکەی شەڕ 3 جار بۆردومان کران. هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر 18:00 گۆڕەپانی شاخی ئێف ئێم لەلایەن بنکەسەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە کاتیوشا بۆردومان کرا.
24ی ئادار لە کاتژمێر 17:30 لە هەرێمی خواکورک دەوروبەری چەمی لۆلان بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
24 و 25ی ئادار لە هەریمی مەتینا دەوروبەری شاخی #هەکاری# بە فڕۆکەی شەڕ 4 جار بۆردومان کرا.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!