قسە خۆشی عەمەل سەگ
قسەخۆش بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە گوفتاری شیرین و بەخەندە و نەرم ونیان بێت لە ئاخاوتن، عەمەل لەبری(کردار) لە زمانی عەرەبی هاوردەمانکردووە، سەگیش لە ناو کوردان لەبەر ئەوەی زۆربەمان موسڵمانین و لە ئاینەکەش بە گڵاو هەژمارکراوە، بۆیە دەقمان پێوەگرتووە کە کاری خراپی بدەینە پاڵی، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە بۆ خاسیەتی خراپ دراوە بە پیاوێکی بەتەمەنی بێ نامووس پێی ووتراوە: پیرە سەی عەمەل گوجیلانی، له و ئیدیۆمەش ئه و مرۆڤەی لە ڕواڵەت و لە ڕوودا قسەخۆش بێت و لە هەناویشدا کەسێکی هەناو ڕەش و دڵکرمی بێت و کاری باش بەرامبەر کەس نەکات لە پاشەملەدا دەوترێت: قسەخۆشی عەمەل سەگ.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 741 مرة