قالۆچەش لە چاوی دایکیەوە شیرینە
قالۆچە، قۆلانچە و قالۆنچەشی پێ دەوترێت، یەکێکە لە مێروە سوود بەخشەکان بۆ بەرووبومە کشتوکاڵیەکان، بەڵام ڕەنگ و شێوەی زۆر ناشیرینه، لەکاتی ترس بۆ دوژمنەکانی بۆنێکی ناخۆشیش فڕێ دەدات، ئەوانەی بەریەککەوتنیان لە گەڵیدا هەبوو بێت، بەتایبەت کاتێک دەستیان لێداوە و بۆ لوتیان بردووە، هەستیان به و بۆنە کردووه، شێوەی قالۆنچەش بە زریپۆش دەچێت و ڕەنگێکی ڕەشی تۆخی هەیە، دڵی مرۆڤ ناکاتەوە وەکو مێروەکانی پەپولە و خاڵخاڵۆکە و کۆپتەر و ئاوڕۆشنکەرە، بۆیە ناشیرینەیەکەی کراوە بە ئیدیۆم وەکو چۆن دڕکی ژوژک کراوە بەهێمانی نەرمی بۆ دایکەکەیی و کراوە بە ئیدیۆم و وتراوە: ژوژک دەڵێت: بێچووی من لە هەموو بێچوویەک نەرمترە، بەهەمان شێوەش وتراوە: قالۆچەش لە چاوی دایکیەوە شیرینە، واتە هەموو دایکێک بێچوەکەی خۆی خۆش دەوێت و پێی وایە لە منداڵی هەموو خەڵک جوانترە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,174 مرة