کەما بەدەم کەر خۆشه
کەما، گیایەکی لاسک ئەستوری گەڵا وردی باڵابەرزی گوڵ زەردی بەهاریە لە کوێستانەکانی کوردستان گەش و نما دەکات، خاوەن ئاژەڵەکان لە بەهاراندا گیادووری دەکەن و گزرەی دەکەن، گزرە، ئه و گیادووراوەیە کە خاوەن ئاژەڵەکان هەڵیدەخەن بۆ وشک بوونەوە بۆ ئەوەی وەرزی ساردوسۆڵە و ڕێبەندان لە کوێستانەکان دەرخواردی ئاژەڵەکانیانی بدەن، ئه و پارچە زەوی و لاپاڵای کە ڕووەکی کەمای زۆر بێت پێی دەوترێت(کەماجاڕ) هاوشێوەی(گەڵاجاڕ و نێرگزجاڕ و گۆجاڕ)، ئاژەڵی گوێدرێژ یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە زۆر باش ئه و گیا گزرە کەمایە دەخوات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ لێهاتن و لێوەشانەوە و گونجان و(قابیل)بوون دەوترێت: کەما بەدەم کەرێ خۆشە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 899 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!