کەری نێر نایکێشێ
بارەبەری وەکو گوێدرێژ مرۆڤ بۆ کاروباری ناو کێڵگە و بارگواستنەوە و جووتکردن و پێداویستیەکانی بەکاریهێناوە، لە هەندێ ناوچەدا خۆشناوەتی بەنمونە وەکو نەریت و باوبوون تەنها(نێرەکەر)یان بەخێوکردووە، نێرەکەر یان کەری نێر خورت و بە هێز بووە بۆ بارگواستنەوە و کێڵانی زەوی بەکاریانهێناوە، له و ناوچە شاخاوی و پێدەشتانە تاکە هۆوپێناوی گواستنەوەش بووە بۆیە زۆر بەنمونە هێنراوەتەوە و خراوەتە نێو ئیدیۆمی کوردی، ئینجا ئەگەر کەسێک زۆر بەخی داهەڵبدات و خۆی زۆر گەورە و قورس بکات بەتەوس و گاڵتەوە فشە پێکردنەوە دەڵێن ئەوە چیە ئەوەندە مەدحی خۆی دەکات کەسێک نەیناسێت دەڵێت: کەری نێر نایکێشێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 522 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!