شین و شایی دەستەوایی
شین: شیوەن و ناڵە و زاری و ڕۆڕۆ و شین و شەپۆڕە، کە گریانێکی بە کوڵ و گابۆڕە و لە خۆدانیشی تێدایە بۆ مردوو، لەگەڵ ڕەش و شین پۆشینی کەسە نزیکەکانی کۆچکردووەکه، شایی: ئاهەنگ و زەماوەند و هەڵپەڕکێ و کۆڕی بەزم و ڕەزم و گۆرانیی و شایی لۆغانە چ بۆ ژنهێنان یان خەتەنە سووران یان شەکراو خواردنەوە ، دەستەوایی: دەستگرۆیی و دەستەبەری و هاوکاری و بەسەریەکەوەچوونی مرۆڤ بۆ هەرەوەزی و پێکەوەژیان و تەبایی و...تاد، لە هەردوو حاڵەت مرۆڤ بەدەم یەکەوە دەچن، چ بۆ بەدواداچوونی جەنازەکە بۆ سەر قەبران و نوێژ لەسەرکردن و ناشتنی و بەشداری خەم و پەژارە و پرسەکه، یان بۆ بەشداری لە خۆشی و هەڵپەڕکێ و زەماوەند، بەشداری شین و شایی بە قەرز دادەنرێن و پێویستە ئه و قەرزانە بدرێنەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هاندان و ڕێنوێنی کردنی مرۆڤ بۆ بەشداری کردن لە پرسە و هەڵپەڕکێ، خۆشی و ناخۆشی یەکتردا وەکو قەرز سەیرکراوە و پێویستە بەرامبەر بکرێنەوە و لەکاتی خۆیدا بدرێتەوە بۆیە وتراوە: شین و شایی دەستەوایی.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 447 مرة