لەپڕێ نابێت بە کوڕێ
ئه و منداڵەی کە بۆ ماوەی(9) نۆ مانگ لە سکی دایکیدا هەڵدەگیرێت و دواتر به و هەموو زەحمەتی و ئازار و ژانەوە دێتە دونیاوە، لە شیرپێدان و چاودێری و ئێشکگری و نەخەوتن و مەینەتی و گەورەکردنی مناڵ و دابینکردنی پێداویستیەکانی و دڵ ڕاگرتن و پەروەردە و گۆشکردنی تەمەنێکی باشی دەوێت بۆ گەورەکردنی کوڕێک بەلایەنی کەمەوە(18) هەژدە ساڵی ڕەبەقی دەوێت، ئینجا پێی دەوترێت: کوڕێکی تەواو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ڕەنج و تێکۆشان و زەحمەتیەک کە تەمەنێکی بوێت تاوەکو بەرهەم بدات نەوەک کتوپڕ و لە پڕێکدا، کورد وەکو ڕێنمایی و هۆشیاری و ئامۆژگاری دەڵێت: لە پڕێ نابێت بە کوڕێ.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 547 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!