لەدوای باران کەپەنک
کەپەنک: فەرەنجی، فەرەجی، قاپووتی شوانە، کەرەستە خاوەکەی خورییه، وەستای(هەلاج) دەیکاتە (لوا و لباد)، ئینجا قاپووتی لێ دروست دەکات، بەگوێرەی ڕەنگی خورییەکان ڕەش و سپی(بازە) دەبێت، زۆربەی جار لە لوای سپی دروست دەکرێت بۆ جوانی پارچە یان هێڵی ڕەشی تێ دەکرێت، شوانەکان لە شەوین و لەوەڕی بوهارەی ڕانەکاندا دەیپۆشن بۆ ئەوەی تەڕ نەبن و لە سەرما و سۆڵەش دەیانپارێزێت، ئه و کەپەنکەی شوان بووە بە ئیدیۆم و لە دوای هەڵە و ڕووداو و بە سەرهات، پاسا و هێنانەوە و پەشیمان بوونەوه دادت نادات، بۆ ئه و حاڵەتە کورد بەدرکە و کینایەوە گووتویەتی: لە دوای باران کەپەنک یان پاشی باران کەپەنکم بۆ چییە؟.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 912 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!