بووە گانە سە
سەگ یەکێک له و ئاژەڵانەیە کە کاتی جووتبونی بە ئاشکراو و بەبەرچاوی خەڵکیەوە، بە مەراسیمێکی قەرەباڵغەوە ئەنجام دەدات، گۆڵە و گەماڵی هەموو ناوچەکە بەدوای ئه و دێڵەبەبایە دەکەون و وەک نۆرەگرتن بەدواوەی دەبن و هەرجارەی کام سەگ خورت و بەهێز و سم سووڕاوەیە دەکەوێتە دەڵەکە و دەنوسێت، بۆ ماوەیەک دێڵه بەبایەکە تووند چووکی سەگەکە دەگرێت، تا حاڵەتی ئۆرجازمی(ئەوپەڕی چێژ وەرگرتن)ی تەواو دەبێت، هەڵبەت بۆ سەگە گەماڵەکە ئەوە کارێکی قورس و زەحمەت دەبێت و کاری نەنگ دەکەوێت، ئه و حاڵەتەی جووتبونی سەگ بۆ دوو مەبەست کورد کردویەتی بە ئیدیۆم، یەکەمیان: بۆ کارێک ئەگەر ببێتە گرێ کوێرە و عاسێ بوون لە کارێک ڕووبدات دەوترێت: ئەوە چ بوو، بووە گانە سە، دووەمیان: ئەگەر نۆرە و سرە گرتنێکی زۆر بێ بۆ وەرگرتنی شتێک و بەر نەکەوێت، وەکو نۆرەگرتنی گەماڵەکان بۆ نوسان بە دێڵەکەوە دەوترێت: بەخوای بووە گانە سە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 720 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!