هەنگوین بە دەمی تاڵە
هەنگوین: بەرهەمی مێش هەنگە لە مژینی شیلەی گوڵەوە دروستی دەکات بە گوێرەی ناوچەکانی دونیا و گوڵە جۆراوجۆرەکان جیاوازی لە ڕەنگ(سپی و خاکی و قاوەیی) و تام(تیژ و ترش و شیرین)ی هەنگوینەکەدا پەیدا دەبێت، بەشێوەیەکی گشتی شیرینه و سوود بەخشە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان و بەکەڵک و پڕڤیتامینە، شیرینی هەنگوین لە ئیدیۆمی کوردەواریدا بەکارهاتووە، ئەگەر کەسێک ژیانی ناخۆش و باروودۆخی هەر تاڵی و تفتی و ترشی بێت و لەوپەڕی خراپیدا گوزەران بکات، لەبەر نەخۆشی و گرفت و کیشەکانیەوە حاڵی زۆر خراپ و نالەبار بێت، بەنیگەرانیەوە پێی دەوترێت: هەنگوین بەدەمی تاڵە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 853 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!