نامەیەکی دکتۆر عەزیز گەردی بۆ عیسا حوسێن سیان
کاک عیسای دەلال
لەماوەی ئەو ساڵانەی بەیەکەوە بووین بۆ هەموو برادەران و بۆ منیشت سەلماند کە گەنجیکی ڕێک و پێک و لێوەشاوەی ,سووری لەسەر بەجێ هێنانی ئەرکەکانت , ڕێزی خۆت و برادەرانت لەلایە , هەوڵێکی بەردەوام دەدەی بۆ خۆ پێ گەیاندن , بەهرەیەکی نازداری ئەدەبی و شیعریت هەیە کە ئەویش ئەو تروسکەیەیە کەهەموومان لەدوارۆژدا خۆرێکی گەشی تیا دەبینین.
هیوادارم لەبواری ئەدەبی دا بەردەوام بیت و دوارۆژ خزمەتێکی بەرز بەرەوتی ئەدەبی و پەروەردەیی کوردو زمانی کوردی بکەی و ئەو ڕێگایە بگری کە بەوڵاتی سەرفرازیت دەگەیەنێ
هیوام شادی و بەختەوەریتە.
بەئومێدم دوارۆژێکی گەش و پرشنگدارت ببێ و ببی بەنموونەی گەنجی دڵسۆزو خزمەتگوزاری کورد. هەربژیت
برات عزیز گەردی[1]
07-01-1997