عەزیز گەردی ئەکادیمیستی ناوداری کورد، ماڵئاوا
#نووری تاڵەبانی#
ئەدیب و نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد، مامۆستا عەزیز گەردی بە یەکجاریی ماڵئاوایی لێکردین. بەم بۆنەوە بابەتی زۆر بڵاوکرانەوە لەلایەن زۆر لایەنی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و سیاسیی، بە پێویستی دەزانم ئاماژە بۆ ڕۆڵی ئەو کوردە دڵسۆزە بکەم بۆ هاوکاریکردنی (دەستەی قانوونی باڵای کورد)، کە لە ساڵی هەزار نۆ سەد و نەوەت و دوو، بە بڕیاری خولی یەکەمی پەرلەمانی هەرێم دامەزرابوو بۆ هاوکاریکردنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەندامانی دەستەکە سێ قانوونناسی ئەو دەمە بووین، بەندە و خوالێخۆشبوو حاکم ڕەشید عەبدولقادر و دکتۆر عەبدوڕەحمان ڕەحیم. حکومەتی هەرێم جێگای بۆ دەستەکە دابین نەکردبوو، بۆیە ماڵەکەی خۆم کردبووە بارەگای ئەو دەستە قانوونیە. ڕۆژانە ئەو دوو ئەندامانەی دی دەهاتنە ماڵەکەمان تا کاتژمێری دووی پاش نیمەڕۆ دەمانەوە.
کەسێک داوای لە خوالێخۆشبوو مامۆستا عەزیز گەردی نەکردبوو هاوکاریمان بکات، ئەو لەودەمە مامۆستا بوو لە یەکێ لە قوتابخانەکانی هەولێر، بە پایسکل دەهات بۆ وەرگرتنی ئەو پرۆژە قانوونانەی دەستەکەمان ئامادەی دەکردن، تا بیانکاتە کوردی. ئێمە لە دەستەکە هیچ توانایەکمان نەبوو تا بیخەینە بەردەستی، بە دەستی خۆم پرۆژەکانم دەنووسییەوە، چونکە کۆمپیوتەرمان نەبوو و کەسێکیان دەستنیشان نەکردبوو هاوکاریمان بکات بۆ نووسین، یان لانیکەم فۆتۆکۆپیکردنیان پێش ناردنیان بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و پەرلەمانی هەرێم. کاک عەزیز بێ ئەوەی کەسێک هاوکاریی بکات، بە پایسکلەکەی دەهاتە ماڵەکەمان بۆ وەرگرتنی ئەو پرۆژە قانوونانەی ئامادەمەمان دەکرد، پاش چەند ڕۆژێک خۆی بۆی دەهێناینەوە. ئەویش کۆمپیوتەری نەبوو، بەدەستی خۆی، پاش وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی کوردی، دەینووسییەوە بۆی دەهێناینەوە، لەگەڵ نوسخە عەرەبییەکە، کە بە دەسخەتی من یان خوالێخۆشبوو کاک د. عەبدوڕەحمان ڕەحیم دەنووسرا.
پێشتر کاک عەزیز گەردیمان نەدەناسی، بەڵام ئەو دەیزانی دەستەکەمان خەریکی ئەو ئەرکەیە و کەس هاوکاریمان ناکات، ڕۆژێک سەردانی کردین و ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاری کردنمان. هەتا دەستەکە بەردەوام بوو لە کارەکانی، ئەویش بەردەوام بوو لەگەڵمان.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,325 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!