دەست ئەگەر شکا خوار ئەگیرێتەوە
هەر شتێک کە شکا وەکو جارانی پێشووی لێ نایەتەوە، دەست شکان لە کوردەواریدا زۆر ڕوویداوە بە هۆی کاروباری ڕۆژانەی مرۆڤەوە، چ بە هۆی کەوتنە خوارەوە بێت لەسەر پشتی وڵاغ یان هەڵدێران لە شاخ یان دار و بەرد پێ کەوتن و....تاد، هەڵبەت ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە کە ئه و دەستەی شکاوە، هیچ بەیتار و حەکیمێک نەیتوانیووە وەکو خۆی بەڕاستی بیگرێتەوە و بیپێچێتەوە، هەر بەخواری گیراوەتەوە، ئینجا ئه و حاڵەتەیان لە ئەزمونی خۆیاندا کردووە بە ئیدیۆم و زانیویانە کار کە ڕوویدا یان کارەسات هات، تازە هاتووە و وەک خۆی لێ نایەتەوه و ناگەڕێتەوە دۆخی پێشووی خۆی بۆیە بە هۆشیاری و ڕێنوێنیەوە کورد وتویەتی: دەست ئەگەر شکا خوار ئەگیرێتەوە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,487 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!