بەنانی دەرکان گەورە بووە
دەرک: دەرو، دەروازە، دەرگا، دەری، دەرکه، قاپی، لە هەندێ ناوچەی تری کوردستان دەوترێت: بەدۆی دەرکان گەورە بووە، دەرکە لە نزاو توکیش دەوترێت لە ناوچەی مەنگوڕایەتی(ئەکە دەرکت بە قوڕێ گیرێ)، نان: هەویری پانکراوەیە بە تیرۆک و لەسەر سێر برژێنراوە، زاد و قووتی ڕۆژانەی مەردومە، ئه و کەسانەی نانی ڕۆژانەیان نەبێت یان ئەوڕۆ به و ڕۆیان هەبێت، هەژار و کەمدەرامەت و نەدارن، هەیانە بە ئارەقەی نێوچەوان پەیدای دەکات، هەشە بە سواڵ و سەدەقە و دەرۆزەکردن پەیدای دەکات، ئیجا ئه و جۆرە کەسە هەر چاویان لەدەستی خەڵکە، وەکو ئەوانەی کە بەنانی حەڵال گەورە نەبوون، ئەگەر دەوڵەمەندیش بن ڕەزیل و چاوچنۆک و چاویان لە دەستی ئەم و ئەوە، بەتەوسەوە به و جۆرە کەسانە دەڵێن: بەنانی دەرکان گەورە بووە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 205 مرة