لە شێت ترسان عەیب نییه
لەسەر شێتی کورد ووتویەتی: حەفتاوحەوت جۆر شێتی هەیە یان شێتی حەوفتاو حەفت جۆری هەیە، شێت: کەسێک بەهەر هۆکارێک دووچاری حاڵەتی دەروونی هاتبێت، شێتبوون پلەی هەیە، هەیە تا ئاستی دەست وەشاندن شێت دەبێت، دوو کەس لە شێت دەترسێن، یەکەمیان: شێت بە خۆیەتی، ئەگەر دوو شێت بکەونە شوێنێک یەکێکیان لەترسی ئەوەیتر شوێنەکە چۆڵ دەکات، دووەمیان خەڵکی عاقڵ و هۆشمەند، چونکە نەقسەی باجی لەسەرە، نە دەست وەشانی جێگەی متمانەیە، نەیاسا و دادگا تاوانی دەخەنە پاڵ، بۆیە کورد بۆ خۆدوورخستنەوە لە قسەی نابەجێ و دەست وەشاندن و پەلار و بەرد ڕاوەشاندنی شێت بە ڕێنوێنیەوە وتویەتی: لە شێت ترسان عەیب نییە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 973 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!