قوونێک ئه و بیگێ، بە ئاوی چەغەتووی پاک نابێتەوە
وتراویشە: قوونێک ئه و بیگێ، مووی لێ نایەتەوه، ئاوی چەغەتوو، لقە ڕووبارێکی سەرەکیە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوەکەی دەچووە ناو دەریاچەی(ورمێ)، لە کۆندا ئاوێکی زۆری هەبووە، وەکو ئاوی ڕووباری سیروان و زێی بچووک و ئاراس بووە، ئینجا لێرەدا بۆ پاککردنەوەی شوێنێک بەکارهاتووە کە کەسێکی بەدڕەفتار ئەنجامی دابێت، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش هەیە کورد وتویەتی: کەرێ بگێ سەقەتی دەکات، یان وەکو گوزارشتی پیسی و بەدی بۆ بەراوردکردنی وتراوە: فڵانە کەس لە چاو ئه و بە حەوت ئاوان شوراوەتەوە، کردەوەی چەپەڵی هەندێک کەس و بەیدومی و دەست ڕەشی و بێ خێریەکەی بووە بە ئیدیۆم و بە تەوس و گاڵتە و ڕک و کینەوە دەوترێت: قوونێک ئه و بیگێ، بە ئاوی چەغەتوو پاک نابێتەوە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,332 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!