لە لانکێیان نایه
لانک: بێشکە، بێشک لە لایەن نەجاڕ و دارتاشانەوە لە دار و تەختە دروست دەکرا، منداڵی ساوای تێدا دەپێچرایەوە و تووند بە دەستڕازەی شەتەک دەدرا، بۆ ئەوەی بخەوێت، ئینجا ئه و منداڵەی خەوی بهاتبایە، بۆ نوستن گریانی دەهات و دایکەکە دەیزانی ئه و گریانە لەبەر ئازار و برسێتی نییە، یەکسەر لە لانکی دەنا و هەندێک لانکەی ڕادەژنی و منداڵەکە دەخەوت، ئه و لە لانک نانە بۆ کەسی گەوران کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی هەندێک گێڵۆکە و نەفام و نەزان کە لایەن کەسێکی زۆر زانەوە فریوو دەدرا و هەستی پێ نەکردبووایە بە توانج و پەلار و گاڵتەوە دەوترا: لە لانکێیان نایە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 489 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!