چیرۆک: لە فەرهەنگی شێخانی دا
نەقڵ • مەتەلۆک • حەقایەت • حەکایەت • هەقایەت • داستان • چرچرۆک • ڕز • تیزک • کڤنە شۆب • سەرهورد • قەواتی • خڕبڕۆشک • ئەفسانە • حەکیات
لەناو کوردەواریدا تا سەردەمی دوایی و بەڵکو تا سەدەی بیستەم بریتی بووە لەو سەرگوزەشت و حەقایەتانەی کە لە مێژوویەکی پێشینا ڕوویان داوە و پاشان بەشەوان لە گۆی ئاگردانەکاندا دانیشتوان یەکێک بۆی گێراونەتەوە، ئەوانیش بەسۆزێکەوە گوێیان لێ گرتووە ئەم جۆرە چیرۆکانە لێردەدا ئەبن بە دوو بەشەوە لەڕووی ئەدەبەوە: 1. ئەوانەی خراونەتە قالبی هۆنراوە یەکێکی خوێندەوار لە دیوەخان دانیشتووە و خوێندۆیەتییەوە وەک داستانەکانی (ڕۆستەم و زۆراب، خورشید و خاوەر، بارام و گوڵندام، بەهنەسا). 2. وەکو داستان بە قسە گێراویانەتەوە دەمام و دەم هاتووە ئیتر بەبێ ئەوەی خرابێتە سەر کاغەز و نووسرابێتەوە.
لەڕووی جۆری چیرۆکەوە دەبن بە: چیرۆک و حەکیاتێد دەرهەقا ژینا ئینسان، چیرۆک و حەکیاتێد تاریخی، چیڕۆک و حەکیاتێد دەرهەق حەیوانات تەیر و تورەوان، ئەفسانە
چیرۆک: لە فەرهەنگی خاڵ دا
سەرگوزەشتە و داستان
چیرۆک: لە هەنبانە بۆرینە دا
کوردی: حیکایەت؛ حەقایەت؛ دەنگ و باسی ڕابردوو
فارسی: داستان
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! [1][2]
ملاحظة: تتطلع کورديپيديا ان تجمع کل الکلمات والعبارات الکوردية بکل لهجاتها، التعريف القواعدي لکل الکلمات، جمع الجمل المناسبة وکذلک الصورة المناسبة، نرجوا مساعدة کورديپيديا لتحقيق ذلک...
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 377 مرة