| شارک | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
تقييم المقال |
|
ممتاز |
جيد جدا |
متوسط |
ليست سيئة |
سيء |
|
Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 |
English | 0 |
عربي | 0 |
فارسی | 0 |
Türkçe | 0 |
עברית | 0 |
Deutsch | 0 |
Español | 0 |
Française | 0 |
Italiano | 0 |
Nederlands | 0 |
Svenska | 0 |
Ελληνική | 0 |
Azərbaycanca | 0 |
Fins | 0 |
Norsk | 0 |
Pусский | 0 |
Հայերեն | 0 |
中国的 | 0 |
日本人 | 0 |
وێنه
گەڵاڕێزان هاتەوە
ناخی باخی گرتەوە
گەڵای زۆری وەریون
سینگی باخی پۆشیون
تاو ناتاوێ شنەی با
بە ئەسپایی دەیانبا
خۆری بێ تینی سەر دێ
وەک ڕێبوارێ ماندوو بێ
وردە وردە دێتە خوار
ئەنیشێتە سەر کۆسار
دیسان بە لوتکەی کێوا
رێ دەکەوێ بەو دیوا
باخەوان کز و تەنیا
لە سەر ئاوی کانیا
دەستی پیر و لەرزۆکی
داناوەتە سەر چۆکی
بە شوێن بیری پڕ داخا
چاوی دەکشێتە باخا
دارێکی وشک و مردوو
لانەی مەلی کۆچ کردوو
نە سەوزایی نە سێبەر
نە ئاهەنگی پەلەوەر
لە بیری نایە هەرگیز
گەڵاڕێزانی پاییز
وا دڵپڕی کردبێ
ناخی گیانی گرتبێ
جارێ سەری دائەخا
سەرنجی کانی ئەدا
ئاوێنەی ڕووناکی ئاو
وێنەی دێنێتە بەرچاو
وێنەی پیر و زەردی خەم
پڕ چین و خەتی ماتەم
وێنەیێ پەژارە دیو
وێنەی گوڵێ هەڵوەریو
فرمێسکی ژینی تاڵی
دێنێتەوە خەیاڵی
ئەوسا بەهاری بێ تین
ئێستا پاییزی خەمین
گاڵاڕێزانیش ئەڕوات
هاکا بەهارێ تر هات
تەنیا ژینی من وایە
ئیتر بەهاری نایە
کەم کەم فرمێسکێ ئەتکێ
ئاوێنەی کانی دەشکێ
لە چۆڵی باخا جار جار
گەڵای زەردێ دێتە خوار
لە گەڵ ئاوی کانیا
رێ دەکەوێ دڵنیا
باخەوان سەر دائەخا
سەرنجی وێنەی بدا
ئاوی کانی شێواوە
وێنەی تێدا نەماوە
لە چۆڵی باخا جار جار
گەڵای زەردێ دێتە خوار
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 973 مرة
هاشتاگ
حصلت کوردیپیدیا علی حق النشر لهذا السجل من قبل صاحب(ة) السجل!
تم أدخال هذا السجل من قبل (
زریان سەرچناری
) في
23-07-2022 تمت مراجعة هذه المقالة وتحریرها من قبل (
هاوري باخوان
) في
23-07-2022 تم تعديل هذا السجل من قبل (
زریان سەرچناری
) في
23-07-2022 عنوان السجل
تمت مشاهدة هذا السجل 973 مرة