گردی شمشاره
(7 کم) لە شارۆچکەی #ڕانیە#وە دوورە، دەرکەوتن و شاردنەوەی ئەم گردە پەیوەستە بە هەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریاچەی دوکانەوە، لە ساڵی (1957) لەلایەن شوێنەوارناسانی دانیماریکیەوە کنە و پشکنین لەم شوێنەوارەدا کراوە و چەند (تاتەقوڕێکی مسماریی) لەم شوێنەدا دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی ئەگەرێتەوە بۆ نزیکەی (4000) ساڵ لەمەوبەر، پاش دروست بوونی بەنداوی دوکان نەتوانراوە بەڵگەنامەی زۆرتر بدۆزرێتەوە بەهۆی داپۆشینیەوە بە ئاوی دەریاچەکە، وەک هەندێک سەرچاوە مێژووی باسی لێوە دەکەن بە 16 چین چوونە خوارەوە دەست نووسەکان بەرچاو دەکەوێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 839 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!