سپییە وەک پەنیر، ڕەشە وەک قیل، دەڕوا وەک تیر
مەبەست لەو پەڕە نووک تیژەیە کە بە لەشی سیخوڕەوە هەیە، پەڕەکان بەشی سەرەوەیان ڕەنگی سپییە، لە مەتەڵەکەدا بە پەنیر ناوبراوە، بەشی خوارەوەی پەڕەکان ڕەنگی ڕەشە، لە مەتەڵەکەدا بە قیر ناوبراوە، سیخوڕ لە کاتی شەڕکردندا، پەڕە نوکتیژەکانە دەچەقێنێتە لەشی ئەو دوژمنەی بۆی دێت، وەک تیر وایە. وەڵام پەڕی سیخوڕ. [1]