تاژی و ڕست، کەر و قەڕازە
تاژی: تانجی جۆرە سەگێکی باریکەڵەی تیژڕەوی ڕاوە، بۆ ڕاوکردن ڕادەگیرێت، ڕست: پەتێکە دەخرێتە ملی تانجیەوە کە بۆ دەشت و دەر و ڕاو دەبردرێت، قەڕاسە و قەڕازە زنجیرێکە کەر و گوێدرێژی پێ دەبەسترێتەوە و لغاو و قەپۆزی پێ جڵه و دەکرێت، هەم تانجی بەڕستەوە جوانە و لێی دێت، هەمیش گوێدرێژ بە قەڕاسە و جل و جوارەوە دەڕازێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ لێهاتن و هەر شتە و لە خۆی جوانه دەوترێت: تاژی و ڕست، کەر و قەڕازە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 979 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!