ئاو بەدوای بێڵدا دەڕوات
بێڵ: خاکەنازە، کلکی دارە و سەری ئاسنە، بۆ کێڵان و جۆماڵکردن و کاروباری ناو کێڵگە بەکاردەهێنرێت، کاتێک ئاو بە جۆگەکاندا دەڕوات، لە ناو جۆگەکاندا هەندێ ڕێگر و قۆرت و کونیلە دێنە پێش ئاوەکە و جوتیار و ڕەزەوان بە خاکەناز و بێڵەکەی ئه و کۆسپانە ڕادەماڵێت و جۆماڵیان دەکات و ئاوەکەش بەدوای ئه و خاکەناز و بێڵەوە دەڕوات، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی دەسترۆیشتوو دەوترێت کە کاروباری بۆ مەیسەر بێت و هەموو شتێکی بۆ جێ بەجی بێت بەهۆی دەسەڵاتەکەیەوە، بە درکە و کینایەوە وتراوە: ئاو بەدوای بێڵدا دەڕوات.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 989 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!