دار بەڕوو
دار بەڕوو بەگشتی لە سەرتاپای کوردستاندا دەڕوێ و لە دارە خۆڕسکەکانی دی ڕێژەی زیاترە. داری بەڕوو لە شێوەی دەوەندا دەست دەکات بە گەشەکردن. ئەگەر چەند ساڵێک نەییڕنەوە ئەوا لە ئەنجامدا دەبێتە (شێخەل) و ئەمجا داربە ڕووی بەردار، بەڕوو تەنیا یەک بەری هەیە، ئەویش بەڕووە، بەڕوو دوو جۆری هە یە: شیرین، تاڵ. لە زەمانی کۆندا، بە تایبەتیی لە سەردەمی قات و قڕی و گرانیدا مرۆڤی کورد کەڵکی لێ وەردەگرت بۆ خواردن ئەمیش لەگەڵ دانەوێڵەی تردا تێکەڵ کراوە و کراوە بە نان. هەروەها بە تەنیا خۆشی دەخرێتە ژیلەمۆی ئاگرەوە و بە برژاوی دەخورێ جگە لە بەڕوو، کلاوەکەشی کە پێی دەوترێ (جەوت) ، ئاڵووێری پێوە کراوە و بە کاریش هێنراوە بۆ تاڵ کردنی کونگە و مەشکە و هێزه. هەروها دار بەڕوو لە زۆربەی کەرەستەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازییە ساکارەکاندا و بۆ سووتەمەنی بەکارهێنراوە. بە تایبەتیی لە پێکهێنانی کەرەستەکان ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوه. وەک:داربەنی، چەپەر، هەوجار، بەڕووڵە هەپە، چەمەرە، گاینجە، دمستەدوو، کەڵەمە، کۆڵەکە، دەستەک، نیرگە، دیرەگ، چان...هتد. جگە لە مانەش بە داری کەڵکی ئاڵووێر دەگەیەنێ و زۆربەی خەڵووزیش هەر لەم دارە دەکرێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 460 مرة